بڕیاری لەسێدارەدان بۆ هاوسەرەکەی ئەبوبەکر بەغدادی دەرچوو

وێنەیەکی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی یەکەمی داعش

دادگای تاوانەکانی کەرخ بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووی داعش دەرکرد.

راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویکردەوە، هاوسەرەکەی ئەبوبەکر بەغدادی بە تاوانی دەستبەسەرکردنی ژنانی ئێزدی لە ماڵەکەیدا و کاری رفاندن و کارکردن بۆ رێکخراوی داعش لە قەزای شەنگاک بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.

بڕیارەکەی دادگای کەرخ بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر یاسای رزگاربووانی ئێزدی دەستی داعش دەرکراوە.

بابەتی پێشتر

لە هەشت پارێزگای عێراق پلەی گەرمی دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان

بابەتی دواتر

سیستمی وەرگرتنەوەی پارەی قەرزی ئاو ئاسایی بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share