ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگیمان کردووە بۆ پاراستنی سنورەکان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دواین گۆڕانکارییەکانی سەبارەت بە هەماهەنگییەکانی نێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە خستەڕوو ئاشکرایکرد کە هەماهەنگیان کردووە بۆ پاراستنی سنورەکانی عێراق و سوریا.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، “کارێکی گەورەمان لەپێشە کە بەهەماهەنگی و هاوکاری هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەین، سەنتەری گرنگی هەماهەنگی دەکەینەوە بۆ کۆنترۆڵکردن و ئاگاداربوون لەو کردەوە و جموجوڵە تیرۆریستییانەی لە ناوچەکانی سنوری نێوان عێراق و سوریا بوونیان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هێزە عێراقییەکان بە هەماهەنگیی پێشمەرگە کاردەکەن بۆ ڕێگریکردن لە سودوەرگرتن لەو بۆشاییانەی هەیە لە سنورەکان لەلایەن تیرۆریستانەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو هەماهەنگییانە لە ئاستی باڵادا دەبن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییە هەواڵگری و ئەمنییەکان هەروەها هێزەکانی پێشمەرگە هاوبەشییان دەبێت لە پاراستنی ئەو ناوچە سنورییانەی نێوان عێراق و سوریا هەر ناوچەیەکی دیکە کە گرنگیی ئەمنی هەیە لەلایەن هەردوولاوە.

وتیشی، “لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان باس لە ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی نەوعی کراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی: دانیشتنی پەرلەمان لە چاوەڕوانی هاتنی پەرلەمانتاران و تەواوكردنی نیسابدایە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەكەیانەوە ئامادەكردنی تەواو بووە و ڕونیشیدەكاتەوە، دانیشتنی ئەنجومەن تایبەت بە دەنگدان…
زیاتر ببینە

هیومەن ڕایتس وۆچ: لە عێراق ئەنجامدەرانی توندوتیژی دژی هاوڕەگەزخوازان ‏سزانادرێن

ڕێکخراوی هیومەن ڕایتس وۆچ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و باس ‏لەوەدەکات هاوڕەگەزخوازەکان “کۆمەڵگەی میم” لە عێراق ڕووبەڕووی توندوتیژی،…
Total
0
Share