بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مانگی شەش رەوانەی هەرێم کرا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
باس لەوەش دەکات، ئەو بڕە پارەیە بەشێکە لە شایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی کوردستان.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزنجە.. کەسێک دەستگیرکرا زیاتر لە 100 داری بڕیوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند, لە بەرزنجە هاونیشتمانییەک بەهۆی داربڕینەوە دەستگیرکرا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share