باشترین راهێنانەکان بۆ رزگاربوون لە چەوریی ورگ

پسپۆڕێکی تەندروستیی دڵ باشترین جۆرەکانی وەرزشکردنی دیاریکردووە بۆ ئەوەی بە خێرایی لە چەوریی بێزارکەری ورگ رزگارت ببێت.

لێکۆڵینەوەکانی دامەزراوەی “دڵ”ی بەریتانی، دەریانخستووە، ئەو کەسانەی چەوریی ورگیان زۆرە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم زیاترە.

لۆرا کارترایت، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی ریکسهام میلۆر، دەڵێت، کۆمەڵێک راهێنانی وەرزشی یارمەتیی دابەزاندنی چەوریی وەرگ و جەستە بە گشتیی دەدەن.

لەبارەی جۆری وەرزشەکانەوە ئەو پزیشکە دەڵێت، وەرزشکردن هەر چالاکییەک دەگرێتەوە کە لێدانی دڵ بەرزبکاتەوە، وەک، پیاسەکردن، مەلەکردن، سەماکردن و راکردن.

هەروەها دەشڵێت، یاریکردن لەگەڵ منداڵیش دەتوانێت یارمەتیدەرت بێت لە دابەزاندنی چەوریی ورگ، ئەوە جگە لەوەی ئەنجامدانی یۆگاش یەکێکی دیکەیە لە رێگاکان.

هەروەها ئەو وەرزشانەی تایبەتن بە ورگ دەکرێت رێگایەک بن بۆ سووتاندنی چەوری و زیادکردنی ئاستی لەشجوانیت.

لۆرا دەڵێت، رێنماییەکانی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانی، پێشنیاری ئەوە دەکەن کە پێویستە هەفتانە لانیکەم 150 خولەک چالاکیی چڕی مامناوەند ئەنجامبدەیت بۆ ئەوەی بۆ دابەزاندنی چەوریی ورگت ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنیت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڤاکسین دەدات بەو كەسانەی تەمەنیان 12 ساڵ و زیاترە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەوانەی تەمەنیان 12 ساڵە، لەمەودوا ڤاکسینی کۆرۆنایان پێدەدرێت. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share