سوودێكی گرنگی سەرخەوكردن لەسەر تەندروستیی مرۆڤ ئاشكرادەكرێت

توێژینەوەیەكی نوێ سوودێكی گرنگی خەوی كورت لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دەردەخات.

توێژینەوەكە لەسەر نزیكەی 50 هەزار كەس لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و دەریدەخات دەكرێت ئەگەری تووشبوون بە زەهایمەر كەمبكرێتەوە لەڕێی كەمكردنەوەی رێژەی گرژبوونی مێشك بە وەرگرتنی خەوی كورتی رێكخراو.

ئەنجامەكەی كە لە گۆڤاری (سلیپ هێلس)دا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، 30 خولەك خەوتن، دەبێتە هۆی باشبوونی تەندروستیی مێشك و، كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە زەهایمەر.

سودێكی گرنگ و دیاری دیكەشی بریتییە لە دواخستنی پیربوون بۆ ماوەی حەوت ساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەك: نیوەی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن و زۆربەشیان ژنانن

توێژینەوەیەكی زانستی دەریدەخات نیوەی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن و زۆربەشیان ژنانن. توێژەرانی توێژینەوەكە كە پێداچوونەوەیان بە 357…
Total
0
Share