شیرینی منداڵ تووشی فرەجووڵەیی دەکات؟

باوەڕێک لەناو دایک و باوکاندا باوە، کە پێیان وایە خواردنی شیرینی منداڵەکانیان تووشی فرەجووڵەیی دەکەن، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان ئەم باوەڕە دەگۆڕن.

رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، ئەو باوەڕەی کە پێی وایە خواردنی شیرینی منداڵ تووشی فرەجووڵەیی دەکات بۆ ساڵی 1973 دەگەڕێتەوە کە لەلایەن پزیشکێکی هەستیاری بە ناوی بنیامین فینگۆلد داهێنرا، کە پێی وابوو پەیوەندی لەنێوان رەنگی خواردنە دەستکردەکان و ماددە پارێزەرەکان و زیادەکراوەکان و فرەجووڵەیی منداڵاندا هەیە.

هەرچەندە ئەو پزیشکە لە توێژینەوەکەیدا بە هیچ جۆرێک باسی شەکری نەکردووە، لەبەرئەوەی زۆرینەی خواردنە رەنگدارەکانی منداڵان شەکریان تێدایە ئەو باوەڕە لەنێوان دایکان و باوکاندا بڵاوبووەوە.

توێژەران دەڵێن، لەگەڵ ئەوەی هەرگیز پشتگیری خواردنی شەکر لەلایەن منداڵانەوە ناکەین، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی قەڵەوی، بەڵام دڵنیایی بە دایکان و باوکان دەدەین کە خواردنی شەکر هیچ پەیوەندییەکی بە رەفتاری منداڵەکانیانەوە نییە.

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: داواکارین یاسای کاری راگەیاندن و مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێم بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن

بابەتی دواتر

هەرێم کەمال ئاغا: بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ ئەردۆغان چارەسەربکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 تەندروستیی سلێمانی ئاماری 12 ساڵی رابردووی شێرپەنجەی سی بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشانەوە ئاماری 12 ساڵی شێرپەنجەی جگەرەکێشانی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، جگەرەكێشان…
Total
0
Share