چۆن ئەژمارەكانت دەپارێزیت؟ 10 ملیار وشەی نهێنی دزەیپێكراوە

بە چەند مانگێك پاش ئاشكرابوونی گەورەترین دزەپێكردنی وشەی نهێنی لە كانونی دووەمی رابردوودا، دزەپێكردنێكی پێوانەیی دیكەی ئینتەرنێت لە چواری ئەم مانگە ئاشكرابوو.

دزەپێكردنەكە ئەمجارە نزیكەی 10 ملیار وشەی نهێنی (پاسۆرد)ی گرتووەتەوە، لەكاتێكدا وەك دەزانرێت وشەی نهێنی هێڵی بەرگریی یەكەم و باشترینمانە بۆ رێگری لە گەیشتن بە زانیارییەكانمان لە ئینتەرنێت.

شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی دزەپێكەران هەموو وشە نهێنییە دزەپێکراوەكان بەکاردەهێنن بۆ پڕکردنەوەی بڕوانامە بۆ چوونە ناو ئەکاونتی بەکارهێنەران.

چۆن خۆت دەپارێزیت؟
چەند هەنگاوێك هەیە كە دەتوانیت بیانگریتەبەر بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و پارێزراویی ئەژمارەكانت، لەوانەش:

– نوێكردنەوەی وشەی نهێنییەكەت، باشترە ئەم هەنگاوە بە خێرایی بۆ سەرجەم ئەژمارەكانت ئەنجامبدەیت، رێنوێنیش دەكرێت بە بەكارهێنانی وشەی نهێنیی بەهێز و تایبەت.

– با وشەی نهێنییەكەت لە 16 برگە كەمتر نەبێت، تیایدا وشە و دەستەواژەی تێكەڵ لە پیتی گەورە و بچوك بەكاربهێنە، سەرەڕای هێما و ژمارە.

– بەهیچ جۆرێك لە جۆرەكان ناوی خۆت بۆ وشەی نهێنی بەكارمەهێنە، تەنانەت ئەگەر بەپێچەوانەشەوە بێت، هەروەها هیچ ژمارەیەكی ناسنامە یان ژمارەی ئۆتۆمبێل یان ژمارەی پێناسە یان مۆبایل یان بەرواری لەدایكبوونت بەكارمەهێنە.

– فرە فاكتەر چالاك بكە. ئەمە ئاسایش بەرزدەکاتەوە بە پێویستیی پشتڕاستکردنەوەی زیاتر سەرەڕای وشەی نهێنی.

بابەتی پێشتر

بەتۆمەتی سووتاندنی نزیکەی 100 دۆنم وەردی گەنم 2 کەس دەستگیرکران

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن دوایین ئاماری تۆمارکردنی دەنگدەرانی هەرێمی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share