نرخی گەشتی چوونە بۆشایی ئاسمان دیاریکرا

کۆمپانیایەکی بواری گەشتیاری ئاسمانی لە ئیسپانیا رایگەیاند، لە ساڵی 2029 دەستدەکەن بە ئەنجامدانی گەشتی بۆشایی ئاسمان و نرخی هەر گەشتێکیش 200  هەزار دۆلاری ئەمریکی دەبێت.

کۆمپانیای هالۆ سپەیسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، “توانیومانە لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە یەکەمین گەشتی ئەزموونی گریمانەیی بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامبدەین و بە سەرکەوتووانەش کۆتایی پێبهێنین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “گەشتەکە چوار کاتژمێر و 10 خولەکی خایاندووە، نزیک بۆشایی ئاسمان بووەتەوە، دواتر کە شوێنێکی سەلامەت نیشتووەتەوە”.

بڕیارە کۆمپانیاکە دووەمین گەشتی ئەزموونی خۆی لە کۆتایی نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوو لە سیڤیلیەی ئیسپانیاوە ئەنجامبدات”.

هاوکات پلانی داناوە لە ساڵی 2029 یەکەمین گەشتی ئاسایی خۆی لە رێگەی کەپسولێکی بازنەییەوە کە باڵۆنێکی لێبەستراوە ئەنجامبدات.

پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکە بتوانێت لە ساڵێکدا سێ هەزار کەس لە رێگەی 400 گەشتەوە بباتە بۆشایی ئاسمان کە نرخی هەر گەشتێکی دەگاتە 200 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەر لە نیو ملیار ساڵ روویداوە.. جەیمس وێب پێكدادانی گەردوونیی نێوان دوو گەلەئەستێرە ئاشكرادەكات

زانایانی گەردوونناس توانییان كارەساتێكی پێشوو كە بەسەر گۆی زەویدا هاتووە ئاشكرابكەن، دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە نیو ملیار ساڵ…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی ئەوروپا: لەمەودوا دەبێت هەموو مۆبایلەکان بەیەک جۆر وایەر بارگاویبکرێنەوە

بەپێی پڕۆژە یاسایەکی نوێی کۆمسیۆنی ئەوروپا، ئەو مۆبایلە زیرەکانەی لەناو یەکێتیی ئەوروپادا دەفرۆشرێن لەمەودوا دەبێت بەیەک جۆر وایەر…
Total
0
Share