فەیسبوك ڕێگە بە كارمەندانی دەدات تا تەمموزی 2021 لە ماڵەوە كار بكەن

فەیسبوک

تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە ڕێگە بە كارمەندانی دەدات تا مانگی تەمموزی ساڵی 2021 لە ماڵەوە درێژە بە كاركردن بدەن.

ژمارەی كارمەندانی فەیسبوك نزیكەی 48 هەزار كەسە و لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مانگی ئازاری ڕابردووەوە، تا ئێستا لە ماڵەوە كار دەكەن.

پێشتر فەیسبوك ڕێگەی بە كارمەندانی دابوو تا كۆتایی 2020 لە ماڵەوە كار بكەن.

وتەبێژێکی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك، كە ناوی ئاشكرا نەكراوە، ڕایگەیاندووە، بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەكانی شارەزایانی بواری تەندروستی و لەبەر پاراستنی تەندروستیی كارمەندانیان، شێوازی كاركردنیان لە ماڵەوە تا مانگی تەمووزی ساڵی 2021 درێژ كردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو كارمەندانەی كە لە ماڵەوە کار دەکەن، مانگانە هەزار دۆلاری زیادەیان بۆ خەرج دەكرێت بۆ ئەوەی بتوانن پێدوایستییەكانی خۆیانی پێ دابین بكەن.

پێشتر سەرۆكی جێبەجێكاری فەیسبوك، مارك زووكەربێرگ ڕایگەیاندبوو كۆمپانیاكەی بیر لەوە دەكاتەوە، نیوەی كارمەندانی بۆ 15 ساڵ لە ماڵەوە كار بكەن.

لە ماوەكانی ڕابردوودا، بە هەمان شێوە، كۆمپانیای تەكنەلۆجیای ئەمریكی (گووگڵ)، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا كاركردنی لە ماڵەوە تا 30ی حوزەیرانی 2021 درێژكردبووەوە.

بابەتی پێشتر

قەرەجەکان کێن و بنەڕەتیان چییە؟

بابەتی دواتر

وتەی 'هەموو ڕێگاکان دەچنەوە سەر ڕۆما' لە چییەوە هاتووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share