ئەنجومەنێک بۆ بەڕێوەبردنی ئاو لە عێراق دادەمەزرێندرێت

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێکردنی دامەزراندنی یەکەم ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاوی لە عێراق ئاشکرا کرد.

سائر جبوری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، ”وەک لیژنە، داوامان لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە دەستپێشخەری بکات بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنێکی باڵاتر بۆ بەڕێوەبردنی پرسی ئاو لە عێراقدا کە بەرپرسیارێتی و دەسەڵاتی بەمەبەستی بەڕێوەبردنی ئەو پرسە پێ بدرێت”.

دەشڵێت، ”ئەم دامەزراوەیە چەند رۆژێک لەمەوبەر بە رەسمی دەستیکردووە بە دیاریکردنی هەیکەلی کارگێڕی و کاروبارە یاساییەکانی و بەم زووانە رادەگەیەنرێت”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەن جەختلەوە دەکاتەوە، ”پرسی ئاو لەپێشینەی کارەکانی لیژنەکەمانە بەهۆی ئەو ئاڵەنگارییانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا لەگەڵ گەرمبوونی جیهان و کەمبوونەوەی رێژەی ئاو سەریان هەڵداوە، هاوکات هەبوونی ئەنجومەنێک بۆ بەڕێوەبردنی پرسی ئاو کە پسپۆڕان لەخۆبگرێت چارەسەرێکی کرداریانەیە بۆ کێشەی کەم ئاوی”.

بابەتی پێشتر

زیانەكانی بەكارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن دەزانیت؟

بابەتی دواتر

مەسعود پزیشکیان کێیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share