فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن و ماڵئاوایی کردن لە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران لەماوەی هەفتەی داهاتوودا، بەو پێیەی پێشبینی دەکرێت کۆی گەشتیارانی رۆیشتوو و هاتوو بگاتە سێ ملیۆن و 300 هەزار کەس.
ئیدارەی فڕۆکەخانەکە ئاشکرایان کردووە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی رۆیشتووان بەتەنها بگاتە 914 هەزار گەشتیار.
لە راگەیەندراوی فڕۆکەخانەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، زۆرینەی گەشتەکان لەنێوان رۆژی 12 بۆ 14ی مانگی تەمووزدا دەبێت کە فڕۆکەخانەکە پێشوازی لە 840 هەزار گەشتیار دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەکانی دوبەی، پێشبینی دەکرێت رۆژی 13ی تەمموز قەرەباڵغترین رۆژ بێت، بەو پێیەی ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لەو رۆژەدا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی تێدەپەڕن بە تێکڕا نزیکەی 286 هەزار گەشتیار مەزەندە دەکرێت.