گەنجێک لە چەمی سنکێ خنکا

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرایی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەنجێک لە چەمی سنکێ خنکاوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرایی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی گەنجەکە لە نەخۆشخانەی قەڵاچوالانە و تیمێکی سەنتەرەکەیان بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی بەڕێکەوتوون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو گەنجەی خنکاوە لەدایکبووی ساڵی 2003 بووە و دانیشتووی  گوندی چنارەی شێخەڵمارێنە لە سنووری قەزای شارباژێر.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share