سلێمانی.. ئاگرێك لە سنووری قڕگەوە كەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كەمێك لەمەوبەر ئاگرێك لە سنووری قڕگەوە كەوتەوە كە دەكاتە پشتی شوقەكانی قەیوان و ژمارەیەك هاوڵاتیی دڵسۆز و مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان بەشێكی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمێك لەمەوبەر ئاگرێك لە سنووری قڕگەوە كەوتەوە كە دەكاتە پشتی شوقەكانی قەیوان و ژمارەیەك هاوڵاتیی دڵسۆز و مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان بەشێكی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سێ تیمی بەرگری شارستانیی سلێمانی سەرقاڵی رێگریكردن و كۆنترۆلكردنین. و ئاگرەكە بەرەو گوندی وێڵەدەر پەرەدەسێنێت و تائێستا دارستانەكانی گۆیژە و ئەزمڕی نەگرتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: بڕی 500 دۆنم زەویمان بۆ كۆلێژی ئەندازیاریی زانستە كشتوكاڵییەكانی كفری تەرخانكرد

بڕی 500 دۆنم زەوی بۆ كۆلێژی ئەندازیاریی زانستە كشتوكاڵییەكانی كفری تەرخانكرا. بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە…
Total
0
Share