رۆبۆتێک دروستدەکرێت کە مێشکی مرۆڤی هەبێت

لە دەستکەوتێکی نوێدا زانایانی چین رۆبۆتێکیان دروستکردووە کە بە مێشکی مرۆڤ کاردەکات.

رۆبۆتەکە لەسەر مێشکی مرۆڤ کاردەکات بە بەکارهێنانی هەستەوەر و لۆگاریتمی بەهێزی ژیریی دەستکرد (AI) کە یارمەتیی رۆبۆتەکە دەدات بۆ ئەنجامدانی جوڵە و گرتنی شتەکان و دوورکەوتنەوە لە بەربەستەکان.

زاناکان روونیان کردووەتەوە، رۆبۆتەکە هاوشێوەی مێشکی مرۆڤ نیشانەکانی زیرەکیی تێدا دەردەکەوێت بە جوڵاندنی ئەندامەکانی بەشێوەی سەربەخۆ، هەروەها دەتوانێت چارەسەری ئەو زیانانە بکات کە بەر مێشک دەکەون، لەگەڵ ئەوەشدا  دەتوانرێت هاندەرێک بێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەمارییەکان.

تیمێکی زانایانی چینی، خانەی بنەڕەتییان بەکارهێنا کە جۆرێکە لەو خانانەی مێشکی جەستە پێکدەهێنن، و وابەستەی کۆمپیتەریان کردووە بۆ ئەوەی رێنماییەکان بۆ جەستەی رۆبۆتەکە بگوازێتەوە و بتوانێت وەک مێشکی مرۆڤ کاربکات.

زانایانی زانکۆی تیانجین، رۆبۆتەکەیان بە بەکارهێنانی رووکارەکانی مێشک و کۆمپیتەر (BCI) دروستکردووە، کە سیگناڵە کارەباییەکانی مێشک و چیپی کۆمپیتەر تێکەڵدەکەن.

بە وتەی زانایان رۆبۆتەکە چاوی نییە و تەنها لە رێگای سیگناڵە کارەبایی و هەستەوەرەکانەوە وەڵام دەداتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو کرداری چاندنی مێشک-ە ئومێدبەخشە بۆ گەڕاندنەوەی خانە مردووەکانی مێشک و زیندووکردنەوەیان.

زاناکان دەڵێن، ئەو توێژینەوەیەی لەسەر زیندووکردنەوەی خانە مردووەکانی مێشک کراوە هێشتا لە قۆناغی سەرەتادایە و روون نییە  کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ چاککردنەوە یان دووبارە دروستکردنەوەی خانە مردووەکانی مێشک یان نا.

 

 

بابەتی پێشتر

هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: بە كەوچك خۆراكدان بە ساوا دەشێت خراپ بێت بۆ گەشەكردنیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share