لەمەودوا دەتوانیت بەبێ ئینتەرنێت چات بکەیت

جاک دۆرسی، هاوبەشی دامەزرێنەری تویتەر، ئەپڵیکەیشنێکی نوێی نامەناردنی بە ناوی Bitchat خستەبازاڕەوە، کە بەتەواوی پشت بە تەکنەلۆژیای بلوتوز دەبەستێت و پێویستی بە ئینتەرنێت نییە.

ئەپڵیکەیشنەکە پشت بە تەکنەلۆژیای وزەی کەمی بلوتوزی (BLE) دەبەستێت بۆ ناردنی نامە بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ ئەو کەسانەی کە نزیکی بەکارهێنەرەکەن و، هەمان بەرنامە بەکاردەهێنن.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەبارەی ئەپڵیکەیشنەکە، بەکارهێنەران دەتوانن تا مەودای زیاتر لە 300 مەتر لە یەکتر دووربن و چاتیش بکەن، هاوکات بە وتەی دامەزرێنەرەکەی، پلانیان هەیە مەوداکە فراوانتریش بکەن.

لەئێستادا ئەپڵیکەیشنەکە تەنها بۆ 10 هەزار کەس بەردەستە؛ جاک دۆرسی، دامەزرێنەرەکەی دەڵێت، بەرنامەکە لەژێر تاقیکردنەوە و پێداچوونەوەدایە و لە ماوەیەکی نزیکدا، بە رەسمی بەردەستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share