زیاتر لە 20 رۆژە چارەنووسی مێردمنداڵێک لە قەزای چۆمان نادیارە

زیاتر لە 20 رۆژە مێردمنداڵێکی بە رەگەز عەرەب لە پرۆژەی گەشتیاریی ئێنێ لە قەزای چۆمان ونبووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، لە 7 ی ئەم مانگەوە مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵان بە ناوی مریەم ئیسماعیل لەگەڵ خانەوادەکەی کە بەرەگەز عەرەبن روویان لە پرۆژەی گەشتیاریی ئێنێ کردبوو، ونبووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ئاشکراشیکرد، مێردمنداڵەکە نەخۆشی بیرکۆڵی هەبووە، تا ئێستا ئەوە یەکلایی نەبووەتەوە کەوتووەتە ناو رووباری چۆمان و خنکاوە یاخود ونبووە.

باسیلەوەشکرد، گەڕان لە ئاو و وشکانی بەدوای مێردمنداڵەکە بەردەوام دەبێت تا یەکلاکردنەوەی چارەنووسی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share