قائیمقامی دوکان: دەستمانکرد بە هەڵمەتی پاککردنەوەی دەریاچەی دوکان

دەستمانکرد بە هەڵمەتی پاککردنەوەی دەریاچەی دوکان و چەند ڕۆژێکی پێدەچێت.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو بەهۆی کەمی ڕێژەی بارانبارین و کەمبوونەوەی بڕی ئاو لە دەریاچەی دوکان، ڕێژەیەکی زۆر خۆڵ و خاشاکی گەشتیاران کۆبووبوویەوە، ئەمساڵ بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی بارانبارین، دەریاچەی دوکان بەباشی بوژاوەتەوە، بەڵام بەشی زۆری خۆڵ و خاشاکەکە سەرئاو کەوتووە.

وتیشی، ئەمڕۆ دەستمانکردووە بە پاککردنەوەی ئەو خۆڵ و خاشاکە، کە لە نزیک دەرچەی دەریاچەکە کۆبووەتەوە و پێمان وایە ئەمڕۆ پڕۆسەکە کۆتایی نایەت، بەڵکو چەند ڕۆژێکی پێدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی سیستمی غازەوەیە
بەرگریی شارستانیی سلێمانی داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات هاوشێوەی باڵەخانە بازرگانییەكان و شوێنەكانی دیكە پابەندی ڕێنماییەكان بن…
Total
0
Share