بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانیی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 147 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

سەرباری گرتنەبەری چەند بڕیار و رێكارێك لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: هەر هاوڵاتییەک گلەیی لە مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەیە دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات

بابەتی دواتر

سیروان محەمەد: رۆژانە 12 بۆ 13 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share