فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە پارێزگای واست کەوتەخوارەوە

لە باشووری پارێزگای واست فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەوتەخوارەوە و تا ئێستا هیچ لایەنێک خاوەندارێتی نەکردووە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە باشووری پارێزگای واست و لە زەوییەکی کشتوکاڵی ناحیەی بەشائیر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەوتووەتە خوارەوە و زیانی بەرکەوتووە.

ئاماژیە بەوەشکرد، ناسنامەی فڕۆکەکە نەزاندراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاشکرایکردووە لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێوە ئاڕاستەکراوە و بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کەوتووەتەخوارەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share