کارەکانی پڕۆژەی بەنداوی فاو تەواودەبێت

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق تەواوبوونی کارەکانی پڕۆژەی بەنداوی فاوی لە مانگی داهاتوودا راگەیاند.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کارەکانی پڕۆژەی “بەنداوی فاو” بەرەو قۆناغەکانی کۆتایی هەنگاو دەنێت و پێشبینی دەکرێت لە مانگی شوباتدا کارەکانی بەنداوەکە بە رێژەی %100 تەواوببێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، “لە ئێستادا %98ی پڕۆژەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێکراوە، لە مانگی داهاتووشدا تەواوی پڕۆژەکە کارەکانی تەواودەبێت”.

بەندەری فاو، بەشێکە لە زنجیرە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان، کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە جێبەجێدەکرێت و پێکهاتووە لە ژمارەیەک پرد، شەقام و بازاڕی فراوان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوونی ئاژەڵان بە نەخۆشی تۆمارنەکراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوون و مرداربوونەوە لەناو گامێش، مانگا و ئاژەڵاندا…
Total
0
Share