لە کەرکوک فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان خرانە ئامادەباشییەوە

بەهۆی بارانبارینەوە، ئیدارەی خۆجێی پارێزگای کەرکوک، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی راسپارد لە ئامادەباشیدابن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، ئیدارەی خۆجێی پارێزگای کەرکوک، فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، چاودێریی تۆڕەکانی کارەبا بکەن تا گرفت بۆ کارەبا دروست نەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواشی لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا کردووە، لەگەڵ هاوڵاتییان پەیوەندییان هەبێت، تا ئەگەر ستوونەکانی کارەبا بەهۆی بارانەوە کێشەیان بۆ دروستبوو، راستەوخۆ بۆیان چارەسەربکەن.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، شەپۆلێکی بارانبارین بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان وعێراقی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینیی کەشناسیی هەرێم، شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی دووشەممە بەردەوامیی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سێ یەكەوە بۆ نیوە+یەك.. چێوەی هەماهەنگی زیادبوونی ژمارەی پەرلەمانتارانی ئاشكرادەكات

چێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانییەكە بۆ نیوە+یەك زیادیكردوە و دەڵێت، هاوپەیمانیی سێقۆڵی هیچ بژاردەیەكی نییە جگە لە…
Total
0
Share