لە کەرکوک باوكێک بە فیشەک کوڕەکەی بریندارکرد

لە گەڕەکی شۆڕیجەی کەرکوک باوکێک دەستڕێژی گولـلەی لە کوڕەکەی کرد و برینداری کرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەرەبەیانی بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شۆڕیجەی کەرکوک باوکێک دەستڕێژی گولـلەی لە کوڕەکەی کردووە و برینداری کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لە نزیک ماڵی فەرماندەیەکی پۆلیسی کەرکوک روویداوە، دوای رووداوەکە راستەوخۆ تۆمەتبارەکە لەلایەن پاسەوانانی ماڵەکەوە دەستگیرکراوە و رادەستی بنکەی پۆلیسی ئازادی کراوە.

ئاشکراشیکرد، کوڕەکە دوو فیشەکی بەرکەوتووە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ باوکەکە بەردەوامە و تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: تاوەکو ئەمڕۆ 273 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئەمڕۆ 273 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی…
Total
0
Share