منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ لە سنووری زاخۆ لە خنکان رزگارکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ لە ئاوی گوفکێ لە خنکان رزگارکرا.
دەشڵێت، منداڵەکە خەڵکی بابل-ە و دوای ئەوەی لە خنکان رزگارکرا لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ-وە کاری پێویستی بۆ ئەنجامدرا.