توێژینەوەیەک: میلاتۆنین رێگری دەکات لە کێشەکانی چاو و پێنج خۆراک رێژەکەی بەرزدەکەنەوە

توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵەوەیە و رێژەی میلاتۆنین لە جەستەیاندا بەرزە، ئەگەری تووشبوونیان بە تێکچوونی چاو بەهۆی تەمەنەوە کەمتر دەبێتەوە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، میلاتۆنین دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە تێکچوونی چاوی پەیوەندیدار بە تەمەنەوە (AMD) کەم بکاتەوە.

گلێن یو، پزیشک و مامۆستا لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت، توانای ئەم تەواوکەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی AMD سەرنجڕاکێشە.”

چەند خۆراکێک هەن یارمەتی جەستە دەدەن بۆ دەردانی ماددەی میلاتۆنین و تەندروستی جەستەیی و دەروونی بەرزدەکەنەوە، بەو پێیەی ئەم خۆراکانە تریپتۆفانیان تێدایە کە ترشێکی ئەمینییە و بەشدارە لە بەرهەمهێنانی مادەی میلاتۆنین و ئەوانیش بریتین لە:

  1. پەلەوەر، بە مریشک و قەلەوە.
  2. ماسی، چونکە رێژەیەکی بەرزی ڤیتامین B6 لەخۆدەگرێت، بەتایبەتی ماسی سەلەمون و تونە کە یارمەتی بەرهەمهێنانی میلاتۆنین دەدەن.
  3. ماست، کالیسیۆمی تێدایە و رۆڵی لە بەرهەمهێنانی میلاتۆنینیشدا هەیە.
  4. مۆز، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، کە یارمەتیت دەدات لە شەواندا بە باشی بخەویت.

5- دانەوێڵەی تەواو: دانەوێڵەی تەواو بە سەرچاوەیەکی نایابی مەگنیسیۆم ناسراوە، کە کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەمخەوی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏200 عو‌مره‌كارى كورد له‌ مه‌ككه‌ن.. تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ سعودیه‌ تۆماركرا

له‌ سعودیه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركرا، لەكاتێكدا ‏زیاتر له‌ 200 عو‌مره‌كارى كورد له‌و وڵاته‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنى…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share