سلێمانی.. نەخۆشخانەی فریاکەوتن تایبەتدەکرێت بە توشبووانی کۆرۆنا

لەبەر زۆریی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا و بەردەوامی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڕیاردا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی تایبەت بکات بە نەخۆشانی.

دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنووری پارێزگای سلێمانی لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆکردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا )، نەخۆشخانەکە تایبەت دەکرێت بۆ چارەسەری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکارەکەی بۆئەوەدەگەرێتەوە بەڕێژەیەکی زۆر ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیادیکردووە.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حه‌وت ساڵه‌ ده‌رمانى ساخته‌ ده‌درێت به‌ نه‌خۆشخانه‌كانى شێرپه‌نجه‌

دوو په‌رله‌مانتارى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ماوەی حەوت ساڵە، كۆمپانیایه‌كى خۆماڵی دەرمانی ساختەكراوی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دابیندەكات. هه‌ردوو په‌رله‌مانتار…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەك هۆكاری زیادبوونی كێشی منداڵ بە مۆبایل و تەلەفزیۆنەوە دەبەستێتەوە

بەپێی توێژینەوەیەك دەركەوتووە ئەو منداڵانەی لەكاتی خواردنی ژەمەكانیاندا مۆبایل بەكاردەهێنن یان سەیری تەلەفزیۆن دەكەن، ئەگەر زیادبوونی كێشیان زیاترە.…
Total
0
Share