هۆکارەکانی تووشبوون بە سەرئێشە لەدوای لەخەو هەستان

هەندێک کەس لەدوای هەستان لەخەو تووشی سەرئێشە دەبێت، ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە دیارترینیان تێرخەونەبوونە.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، کاتێک کەسێک کاتی پێویست ناخەوێت، لە کاتی لەخەو هەستاندا ئەگەری هەیە تووشی سەرئێشە ببێت، ئەگەر لە قوڵایی خەو ناچاربوو بەخەبەرێت بێت ئەوا ئەگەری زیاتری تووشبوون بە سەرئێشەی هەیە بەراورد بەوەی لەسەرەتای خەو یان کۆتایی کاتی خەوەکەی بەخەبەربێت، بۆیە باشترە بۆ دووربوون لەم حاڵەتە کاتی نووستن رێکبخرێت و کاتژمێری پێویست بخەویت.

پزیشکان دەڵێن، پەنگخواردنەوەی هەوای ژووری نووستن و نەبوونی هەواگۆڕکێ یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان بە تووشبوون بە سەرئێشە لەکاتی لەخەوهەستاندا، ئەمەش بۆ کەمبوونەوەی ئۆکسجین لە ژوورەکەدا دەگەڕێتەوە کە بەپێی پێویست ناتوانێت بۆ مێشک بچێت.
پچڕانی هەناسە لەکاتی نووستندا هۆکاری مەترسیداری سەرئێشەیە لە کاتی هەستکردن بەم حاڵەتەدا پێویستە بە زوویی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.

بابەتی پێشتر

سەركۆ ئازاد: مووچەخۆرانی هەرێم دەیانەوێت راستەوخۆ مووچەكانیان لە بەغدادەوە وەربگرن

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share