لەگەڵ هاتنی هاوین بەم جۆرە رێگری لە گەرمبوونی مۆبایلەكەت بكە

لەگەڵ چوونە ناو وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ئاستی باڵا، پێویست دەكات زیاتر ئاگات لە گەرمبوونی مۆبایلەكەت بێت، كە گەرمبوون زیانی پێدەگەیەنێت تا ئاستی لەكاركەوتن.

جۆرە جیاوازەكانی مۆبایل وا دروستكراون كە لە پلەی گەرمیی نێوان سفر بۆ نزیكەی 35 پلەی سەدی بتوانن كاربكەن، بەپێی “سامسۆنگ” و “ئەپڵ”.

دەشێت هێشتنەوەی مۆبایل لە دۆخی زۆر گەرمدا ببێتە هۆی:
– گۆڕینی شێوازی كاری مۆبایل لە هەوڵدا بۆ خۆساردكردنەوە.
– كەمبوونەوەی تەمەنی پاتری.
– لەكاركەوتنی هەندێك بەشی ئامێرەكە.
– ئەگەر گەرمبوو، هەندێك تایبەتمەندیی لەكاردەكەوێت.
– لە دۆخی زۆر قورسدا، مۆبایلەكە بە تەواوی بۆ ماوەیەك لەكاردەكەوێت.

رێگاكانی مامەڵە لەگەڵ گەرمبوونی مۆبایل، بریتیین لە:
– ئەگەر شاشەكە هۆشداری دا لە پلەی گەرمی، كارپێكردنی مۆبایلەكە بوەستێنە و بیبەرە كەشێكی ساردتری دوور لە تیشكی راستەوخۆی خۆر و لێیبگەڕێ تا سارد دەبێتەوە.
– مۆبایلەكەت لەژێر كاریگەریی راستەوخۆی تیشكی خۆردا بەكارمەهێنە.
– مۆبایل لەناو ئۆتۆمبیل یان لە نزیك سەرچاوەی گەرمییەوە جێمەهێڵە.
– لابردنی كەڤەر و هەر بەرگ و رووپۆشێك بە مۆبایلەكەوە، كە دەبێتەهۆی زیاتر گەرمبوونی.
– بەكارهێنانی دۆخی كەم بەكاربردنی وزە (Low power mode)، كە هەندێك تایبەتمەندیی مۆبایل دەوەستێنێت.

بابەتی پێشتر

ئەحمەد کەرکوکی: دوای جەژن کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: لە چوار رۆژی جەژندا نزیکەی 85 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنگ، ئینتەرنێت دادەڕمێنێت؟
ڕوسیا و چین كار لەسەر هێڵی تایبەت بەخۆیان دەكەن

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و ململانێكان سەبارەت بە ئۆكرانیا تۆڕەكانی ئینتەرنێت لەبەردەم ڕووداوی بێپێشینەدان، كە ئەگەری لەبەریەكهەڵوەشانی تۆڕی جاڵجاڵۆكەی…
Total
0
Share