ئۆتۆمبێلێک لە نهۆمی خوارەوەی ماڵێکدا لە حاجیاوا سووتا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شــارستانیی راپـەڕیــن بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی حاجیاوا روویدا و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێک کە لە نهۆمی خوارەوەی ماڵەکە بوو ئاگری گرت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لە کاتژمێر 8:20 خولەکی بەیانی روویداوە لە گەڕەکی پێنجی ئازار لە حاجیاوا و بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

باسی لەوەشکردووە، دوای ئاگادارکردنەوە تیمی بنکە  گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان پێش ئەوەی ئاگرەکە تەشەنە بکات بۆ نهۆمی سـەرەوە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن و ماڵەکە لە سووتان رزگابکەن .

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share