بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی،سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، “برای بەڕێزمان کاک شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولقادری كەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادری كەسنەزانی ‎كەسوكار، بنەماڵە و خزمانی كەسنەزانی ‎بۆ كۆچی دوایی كاكە (محەمەد)ی کوڕتان، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵەكەتان دەكەین كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەرتان لە قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و خزمەتی گشتیدا گێڕاوە”. ‎
بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، هاوبەشیی ئەم خەمە گەورەیەین و لەخوای گەورە داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت، ‎دڵسۆزتان ‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: کەسێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، کەسێک ئۆتۆمبێل لییدا و گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەبەرامبەر…
Total
0
Share