هەولێر.. سێ ژن بە تۆمەتی ڕفاندنی كچێك دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەولێرەوە سێ ژن بە تۆمەتی ڕفاندنی كچێك و دەستبەسەركردنی لە ماڵێكدا بۆ كاری لەشفرۆشی دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی سێ تۆمەتباری ژن بە ناوەكانی (ژ.ا.س.) و (ژ.خ.م.) و (هـ. خ. م.) دەستگیركران بەتۆمەتی ڕفاندنی کچێک و دەستبەسەرکردنی لە ماڵێکدا لە گەڕەکی (5)ی حەسارۆک.

تۆمەتباران “كاری بەدڕەوشتییان” بە كچەكە ئەنجامداوە و داویانە بە ژنێكی دیكە بەناوی (ت)، کە ئەویش هەمان کاری پێکردووە، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێداوە.

ڕوونیشیكردەوە، دوای دەستگیرکردنیان تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بەپێی ماددەی (٣ی بغاء) بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگا کران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادارکردەوە کە دەستیانکردووە بە پێدانی ڕاستەوخۆی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری. لەئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “لەئەمرۆوە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە ماوەی مانگی رابردوودا هیچ حاڵەتێكی شێرپەنجەی مەمك تۆمارنەكراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا هەزار و 292 نەخۆش سەردانی كلینكی نەخۆشییەكانی مەمكیان كردووە…
Total
0
Share