مەترسییەکانی خواردنەوە گەرمەکان لە وەرزی هاویندا

لای زۆرینەی کەس خواردنەوە گەرمەکان هەمیشە خواستی زۆری لەسەرە تەنانەت لە وەرزی هاوینیشدا، بەڵام ئەمە رۆتینێکی هەڵەیە و پێویستە لێیدووربکەونەوە.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی خواردنەوەی خواردنەوە گەرمەکان لە وەرزی هاویندا دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پلەی گەرمیی جەستە بە شێوەیەکی کاتی، بەمەش فشار لەسەر جەستە زیاتر دەکات بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمیی، بەمەش فشار دەکەوێتە سەر دڵ و خوێنبەرەکان، بۆیە ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و بۆری خوێنبەرەکانیان هەیە فشارەکانی سەر جەستەیان زیاتر دەبێت.

قاوە کە یەکێکە لە خواردنەوە گەرمەکان، ئاستی میزکردن زیاتردەکات، بەمەش ئەگەری وشکبوونەوە زیاتر دەکات.

شارەزایانی بواری پزیشکی رێنمایی ئەوە دەدەن، لە کاتی گەرمادا سوود لە خواردنەوە ساردەکان، یان ئەو خواردنەوانەی پلەی گەرمییان ئاساییە ببینرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوو.. 255 كەس سەردانی فریاكەوتنی سلێمانییان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری 24 ڕابردووی سەردانکردنی ‏هەوڵاتییانی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار بڵاوکردەوە، 255 کەس سەردانیان…
Total
0
Share