هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەی هەولێر و زەرەر و زیانەكانی ئاشكراكران

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئاگرەكەی گەراجی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ئەنجامی بەكارهێنانی ئامێری كۆسەرە بووە و لە ئێستادا كۆنتڕۆڵكراوە و زیانەكان تەنها ماددین و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە كۆنفرانسیكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاگری گەراجی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ئەنجامی بەكارهێنانی كۆسەرەبووە كە پریشكەكەی بەر پووش و پاوان لە گەراجەكە كەوتەوە و ئاگرەكە كەوتووەتەوە.

وتیشی، “بەهۆی ئاگرەكەوە 15 ماتۆڕسكیل سووتاون و رووداوەكە زیانی گیانی نەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share