لە سنووری گەرمیان بەهۆی هەورەبروسکەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر هەشتی بەیانی تەرمی کوڕێک هێندراوەتە نەخۆشخانەکەیان کە بە وتەی کەسوکارەیە بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیلەدەستداوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژاریش دەڵێت، “دوو کەس بەهۆی هەورەبروسکەوە هێندراونەتە نەخۆشخانەکەمان”.

رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوو کەس دوای ئەوەی هەورەبرووسکە لێی داون هێندراونەتە نەخۆشخانەکەمان، وتیشی،  “خۆشبەختانە سەلامەتن.”

بە گوێرەی قسەی رزگار لەتیف، دوو کەسەکە لە دوو رووداوی جیاوازدا و لەدوو ناوچەی جیاوازی گەرمیان هەورەبروسکە لێیداون و یەکێکیان تەمەنی 15 ساڵ بووە و یەکێکی دیکەیان تەمەنی 55 ساڵ بووە.

بابەتی پێشتر

بۆ ئەمڕۆ تا ئێستا هیچ شوێنێک مووچە وەرناگرێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ تاوەباران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share