ئەدهەم بارزانی: رێگا نادرێت بچمەوە زێدی خۆم و سكاڵا تۆماردەكەم

ئەدھەم بارزانی دەڵێت، “دوو ساڵە رێگانادرێت بچمەوە زێدی خۆم، لە بەرامبەر پێشلێكردنی مافەكانم سكاڵا تۆماردەكەم”.

ئەدھەم بارزانی لە راگەیەندراوێكیدا بۆ رای گشتیی عێراق و كوردستان و نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و كونسوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان لە ھەرێم و عێراق رایگەیاندووە، “دوو ساڵ پێش ئێستا بە پێچەوانەی یاساكانی كوردستان و دەستووری عێراق لەڕێگای هێزەوە رێگایان نەداوە بگەڕێمەوە بۆ زێدی خۆم”.

دەشڵێت، “ئەو بڕیارە نادەستووری و نادادپەروەرییە تا ئەمڕۆ بەردەوامە، هۆكارەكەشی ئەوە بوو چەند ھەڵوێستێكی جیاوازم نیشانداوە”.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەیدا ھاتووە، “بە نیازن رۆڵی سیاسیی خۆیان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی ھەرێمی كوردستان ببینن و بۆ ئەو مەبەستەش لە دادگا سكاڵا تۆماردەكات و داوا لە سەرۆكی ئەنجومەنی قەزایی و دادگای فیدڕاڵی دەكات مافەكانی بۆ بگەڕێننەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ڤیدیۆیەکیشی لەگەڵدا بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا 28 ئامانجی پەکەکە کراونەتە ئامانج”،…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەهۆکاری نۆژەنکردنەوە بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین لە سەنتەری شارەکان دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی…
Total
0
Share