دادگای فیدراڵی داوایەکی دژ بە پارێزگای هەڵەبجەی رەتکردەوە

دادگاى فیدراڵى دەرکردنى فەرمانى سالارى بۆ راگرتنى یاساى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە رەتکردەوە.

لەلایەن پێنج ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقەوە داوا لە دادگاکە کرابوو کە فەرمانێکى سالارى بۆ راگرتنى رێکارەکانى یاساى بە پارێزگاکردنى هەڵەبجە دەربکات، بەڵام دادگاکە داواکەی رەتکردەوە.

لە بڕیارێکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقدا هاتووە، دەرکردنی فەرمانێکی سالاری دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە رەتکرایەوە.

پەیوەندیدار بەو بابەتە، چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئێمە وەک هەمیشە لەپەیوەندیی بەردەوامداین و هەوڵەکانمان بو خزمەتی هەڵەبجە و بێکێشە تێپەڕاندنی یاساکە بەردەوامە و پێشتریش رامانگەیاندووە هەڵەبجە پارێزگایە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share