لە هیندستان بەهۆی گەرماوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا

شەپۆلێکی گەرما هیندستانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا.

پلەی گەرمی لە هەفتەی رابردوودا لە هەندێک ناوچەی وڵاتەکە گەیشتە 49.9 پلەی سیلیزی.

ئەو شەپۆلە گەرمایەی هیندستانی گرتووەتەوە وای لە بەرپرسانی وڵاتەکە کرد بڕیاری داخستنی بەشێکی خوێندگەکان بدەن.

حکومەتی ویلایەتی بیهار، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لەو ویلایەتەدا 14 کەس گیانیان لەدەستداوە، کاتێک پلەی گەرمی 44 پلەی سیلیزی تێپەڕاندووە.

لە وڵاتی هیندستان، مانگەکانی نیسان، ئایار و حوزەیران لە زۆربەی ناوچەکان گەرمن، بەدوایدا بارانبارینی وەرزی دەستپێدەکات و کەشوهەوا سارد دەبێت، بەڵام گەرمای زۆر بە خێرایی بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی تەندروستیی گشتی لە هیندستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: بژاردەیەکی بەردەم ترەمپ ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان و کورتخایەنە بۆسەر ئـ.ـێران

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ژووری ئۆپراسیۆنەکاندا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات بۆ تاوتوێکردنی بژاردە بەردەستەکانی لەم دۆخەدا،…
Total
0
Share