پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان داواكراوبوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەربەندیخانەوە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی داواكراوبوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر راگیراون و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێن .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەوڵمانداوە سەرجەم دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەربگیرێن

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، هەوڵمانداوە سەرجەم دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەربگیرێن.…
Total
0
Share