سەعدی پیرە: کاک بافڵ سەرقاڵی مووچەیە نەک بانگەشەی هەڵبژاردن

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی سەرقاڵی مووچەیە نەک هەڵبژاردن و ئەمڕۆ سەردانی بەغداد دەکات.

سەعدی پیرە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت مووچەی هاوڵاتییان زامنبکرێت؛ ئەمڕۆ 11ـی 10ـیە و مووچەی مانگی هەشت نەگەیشتووە، ئەمەش کێشەیە و هاوڵاتییان داوای دەکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بچێتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دوو هەزار و 57 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئامارەکانی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە شارەکە لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، زیاتر…
Total
0
Share