كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی دواخرا

ئەو كۆبوونەوەیەی بڕیاربوو ئەمڕۆ تایبەت بە تاوتوێكردنی خشتەكانی بودجەی ئەمساڵ لەنێوان لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری دارایی عێراق ئەنجامبدرێت دواخرا.

ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هۆكاری دواخستنەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ لەنێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، تەیف سامی وەزیری دارایی و پەرلەمانتاری پارێزگاكان سەبارەت بە بودجەی وەبەرهێنان ئەنجامدەدرێت.

وتیشی، “میوانداریكردنەكەی تەیف سامی لەلایەن لیژنەكەمان دەكەوێتە رۆژی دووشەممە”.

پێنجشەممەی رابردوو عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە (ئەمڕۆ) میوانداریی وەزیری دارایی عێراق دەكەن بەمەبەستی تاوتوێكردنی خشتەكانی بودجەی گشتیی ساڵی 2024.

یەكشەممەی هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا دەنگیدا لەسەر خشتەكانی بودجەی ئەمساڵ و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بەمەبەستی پەسەندكردنی.

بەپێی خشتەكە داهاتی نانەوتی لەمساڵدا بە 27 ترلیۆن دینار دیاریكراوە، هەروەك بودجەی بەكاربردن بۆ 156 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە.

– بەپێی خشتەكان داهات بە 144.336 ترلیۆن دیاریكراوە، خەرجیی پلاندانراو بە 210.936 ترلیۆن دیاریكراوە.

– كورتهێنان دەگاتە 63.599 ترلیۆن دینار.

– خەرجیی حاكیمە 10.042 ترلیۆن دینار.

– بودجەی وەبەرهێنان 54.298 ترلیۆن دینارە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵ مەرجەکانی دروێنەکردنی گەنمی راگەیاند

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع…
Total
0
Share