سێنتکۆم: 150 ئەندامی زیندیکراوی داعـ.ـشمـ.ـان لە حەسەکەوە بۆ عێراق گواستەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، لە پڕۆسەیەکدا، لە کۆی حەوت هەزار زیندانیکراوی داعش، 150 زیندانیکراو گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو لە عێراق.

سێنتکۆم (فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ی کانوونی یەکەمی 2026، دەستمانکرد بە بەگواستنەوەی زیندانیکراوانی داعـ.ـش لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ عێراق، ئەمەش بەو مەبەستەی دڵنیاببینەوە لەوەی کە لە شوێنێکی پارێزراودان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆسەکە بە گواستنەوەی 150 زیندانیکراوی د.ا.عـ.ـش دەستیپێکردووە، کە لە زیندانی حەسەکە لە سوریاوە بۆ شوێنێکی پارێزراو لە ناو خاکی عێراق گواستراونەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی کۆتایی پڕۆسەکە ئەوەیە نزیکەی حەوت هەزار چەکداری زیندانیکراوی دا.عـ.ـش لە سوریاوە بگوازرێنەوە بۆ ئەو زیندانیانەی کە لەژێر دەسەڵاتی عێراقدان.

لای خۆیشیەوە بڕاد کووپەر، فەرماندە لە سێنتکۆم ئاشکرایکرد، “پەیوەندییەکی زۆر نزیکمان لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانە هەرێمییەکانماندا هەیە، لەوانە حکومەتی عێراق، هەڵوێستی حکومەتی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی د.ا.عـ.ـش بەرزدەنرخێنین”.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندرا

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوە و ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغداد هۆكاری…
Total
0
Share