سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆی لیژنە هاوبەشەکانی ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستپێبکەنەوە.

کەریم محەمەداوی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دانوستانەکانی عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نەوەستاون، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە گومانمان لە وەفدی دانوستانکاری عێراق نییە و متمانەمان بە هەنگاوەکانیان هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆسیەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ترسمان لەلایەنی ئەمریکی هەیە کە دەیەوێت پرسەکە پەکبخات.

جەختیشیکردەوە، بەردەوام چاودێریی گفتوگۆکان دەکەین لە هەر شوێنێکدا بزانین پەکخستنی بەمەبەست هەیە هەڵوێستی خۆمان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: میدیاكانی یه‌كێتی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بوون

لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێمە هه‌میشه‌ ده‌مانوت جیاكاریی له‌نێوان ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ” ناوچه‌ی…
Total
0
Share