لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گەنجێك كە پیشەی بەندبێژیییە لە هەولێر دەستگیركراوە، كەسوكارەكەی دەڵێن، نازانن لە كوێیە و لەسەرچی دەستگیركراوە.
پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، ماوەی سێ رۆژە گەنجێك بەناوی “فەرمان بێلانە” كە بەندبێژە و یەكێكە لە گۆرانیبێژە لاوە ناسراوەكانی هەولێر لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركراوە.
لەسەر زاری كەسوكاریشیەوە وتی، “چارەنووسی نادیارە و، ئاگادارنین لەسەرچی براوە و، نازانن بۆچی دەستگیركراوە؟!”.
باسی لەوەشكرد، سێ رۆژ لەمەوبەر دوای چوونە دەرەوەی لە ماڵ نەگەڕاوەتەوە، هەوڵەكانیشیان بۆ پەیوەندیكردن پێوەی بێئاكام بووە، بەهۆی داخستنی مۆبایلەكەیەوە.