سەعدی پیرە: 90% ی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی چارەسەرکراون

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەی لوتکەیە و بۆ چارەسەری ئەو ناکۆکییە کەمانەیە کە تا ئێستا لەنێوانیاندا ماونەتەوە.

 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەی لوتکەیە، بە هیوای ئەوەی بتوانن سەقفی داواکارییەکانی هەردوولا لە یەکتر نزیکبکرێنەوە و هەرچی زووە حکومەتێکی کارا پێکبهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکانی پێشووتردا 90% ی ئەو ناکۆکی و جیاوازیانەی کە هەبوون چارەسەرکران، ئەو بەشە کەمەی کە ماوەتەوە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لوتکە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم لەسەر بوونی تووشبووی ئەیدز لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئەیدز ڕەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نیە. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی…
Total
0
Share