عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد

ژنێکی کورد کە بۆ مەبەستی بەجێگەیاندنی عومرە سەردانی سعودیەی کردبوو، ئەمڕۆ پاش بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی کۆچی دواییکرد، بڕیارە لە مەککە بەخاک بسپێردرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 ژنێکی عومرەکاری کورد بەناوی(تەلە حەمە علی قادر) لە سعودیە کۆچی دواییکرد.

ئاماژە بەوەش دەکات، “ئەو عومرەکارە تەمەنی 74 ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە و بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە، سەردانی عەرەبستانی سعودیەی کردووە و دوای تەواوکردنی ئەرکەکانی و خۆئامادەکردن بۆ گەڕانەوە کۆچی دواییکردووە و هەر ئەمرۆش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کەسوکارییان بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککە نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گۆڕستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت”.

بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومرەوە تاکو ئێستا دەیەم عومرەکاری کوردە لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە کە چوار پیاو و شەش ژن بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: لە حاڵەتی ئامادەباشییداین

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە حاڵەتی ئامادەباشییداین. سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان،…
زیاتر ببینە

ئاسایشی راپەڕین كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share