سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی تاران دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبستی بەشداریکردن لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان و یاوەریان سەردانی تاران دەکات.

بەیانی رۆژی دووشەممە، موحسین مەنسوری، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران، تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکە و گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی و وەفدەکەی یاوەری راگەیاند دوای ئەوەی بۆ زیاتر لە 18 کاتژمێر دیارنەمان.

هاوکات بەپێی مادەی 131ی دەستووری ئێران، کە دەڵێت، ”دوای نەمان یاخود نەخۆشکەوتنی سەرۆک، بە رەزامەندی رێبەری ئێران، دەسەڵاتەکانی دەدرێتە جێگری یەکەم”، محەمەد موخبیر، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بە رەسمی وەک سەرۆک کۆماری نوێ دەستنیشانکرا تاوەکو ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

بابەتی پێشتر

سەعید كاكەیی: پارتی زەرەرمەندی یەكەمە لە دابەشكردنی 5 كورسیی پێكهاتەكان بەسەر پارێزگاكاندا

بابەتی دواتر

دوو بانكی حكومی پێدانی دۆلاریان بە نرخی رەسمی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share