سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدادیان تاوتوێکرد

لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێم تاوتوێکرا.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازى له‌ ئەلينا رۆمانۆسكى باڵيۆزى ئه‌مريكا له‌ عێراق كرد.

باس لەوەش دەکات، لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هه‌ولێر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غداد و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەمریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێكران.

سەرۆکایەتیی هەرێم دەڵێت، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه، ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان ده‌ربڕى.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، دۆخى ناوچه‌كه‌ و ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێکران.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی سلێمانی: هیچ گرفتێکمان نییە و گەشتەکان و کارەکانی فڕۆکەخانە وەک خۆیان بەڕێوەدەچن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی بوونی تەقینەوە لەنزیک فڕۆکەخانەکە بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتەوە هیچ گرفتێکیان هەبێت، جەختیکردووەتەوە گەشتەکان و…
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: 110 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە دووەمین رۆژی فێستیڤاڵی هەڵەبجەدا 110 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە…
Total
0
Share