فارس عیسا: هەنگاوی یەکەم نراوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی داوە بە حکومەتی فیدڕاڵی.

فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد دەشڵێت، “بڕیارەکە لە دانیشتنی ژمارە 250ی ئەنجومەنی وەزیراندا بووە و ئەوەش هەنگاوی یەکەمە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی لەگەڵ بەغداد”.

فارس عیسا ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی داتا و زانیارییەکانی ئاڕاستەی وەزارەتەکانی حکومەتی فیدڕاڵی کردووە و لەناویشیاندا وەزارەتی دارایی بۆ ناردنی مووچەی مانگی چواری رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

فارس عیسا دەشڵێت، “تیمێکی بانکی بازرگانیی عێراق لە هەرێمی کوردستانن بۆ رێککەوتن لەبارەی بابەتی (تەوتین) بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لێکتێگەیشتنی باش هەیە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share