کچێک لە ئاوی ڕووباری زێی گەورەدا خنکا

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند، كچێكی تەمەن 11 ساڵ لە ئاوی ڕووباری زێیی گەورە خنكا.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “نیوەڕوی ئەمرو پێنجشەممە، کچێک لە ئاوی ڕووباری زێی گەورەدا خنکا”.

باسی لەوەشكرد، “کچەکە ناوی تورا موحسن یاسین-ـە و تەمەنی 11 ساڵە و نیشتەجێی ناحیەی بجێل”-ـە. وتیشی، “دوو کچ پێکەوە کەوتبوونە نێو ڕووبارەکە، بەڵام لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە توانرا یەکێکیان ڕزگاربكرێت و ئەویتریش ژێرئاو کەوتووە و تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە”.

بەپێی ئامارەكانی بەرگریی شارستانیی دهۆک، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تائێستا 14 کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک لە ئاوی ڕووبار و بەنداوەکاندا خنکاون.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی ناردنی 200 ملیارەكە بۆ هەرێم ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

لیرۆی سانێ لە هیوای بایرنەوە بۆ قۆناغی ڕاستکردنەوە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share