راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە

دژەتیرۆر لە سنوری گەرمیان هەڵمەتێکی کێوماڵکردن ئەنجامدەدات.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هاوڵاتییان و لەناوبردنی هەر مەترسییەکی تیرۆر و تۆقاندن، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش)، هەڵمەتێکی کێوماڵکردنی چڕیان لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا.

ئەوەش هاتووە، لە هەڵمەتەکدا توانرا چەند حەشارگەیەک کە بەکاردەهات لەلایەن ئەو گروپانەوە، دەستیانبەسەردابگیرێت و پاکبکرێنەوە و ژمارەیەک کەرەستە و پێداویستییش کە بەکاریاندەهێنا، دەستیانبەسەردابگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی، ئەرکێکی بەردەوامە لەسەر شانی دژەتیرۆر و هاوپەیمانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی، تا لەناوبردنی دوایین پێگە و ئەندامی تیرۆریستان، ئەم ئەرکە بەردەوامدەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت. سەرچاوەکە…
زیاتر ببینە

“سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری ئامادەی دانیشتنی دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەبوون”

شەوی رابردوو بەشێک لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدان بوو بە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی…
Total
0
Share