وادەی گەڕانەوەی حاجییان ڕاگەیەندرا

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی 4ـی 6، یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان دەگەڕێنەوە.

کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژی 4ـی 6ـی 2026، یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان کە ژمارەیان هەزار و 27 حاجیە، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە کوردستان.

وتیشی، ئەو دەنگۆیانەی کە سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجییان گوایە یەکەم کاروان لە 10ـی 6ـەوە دەگەڕێنەوە ڕاست نین.

ئاماژەی بەوەشکرد، حاجییان دوای تەواوبوونیان لە شاری مەککە، ماوەی چوار ڕۆژ لە شاری مەدینە دەمێننەوە، ئینجا بەرەو کوردستان دەگەڕێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە بۆ دایکان و باوکان: ڕێگە بە منداڵەکانتان مەدەن پاسکیل و سکۆتەری کارەبایی لەسەر شەقامە سەرەکییەکان بەکاربهێنن

​هاتوچۆی هەڵەبجە، لەبارەی بەکارهێنانی پاسکیل و سکۆتەری کارەبایی لەلایەن منداڵانەوە، هۆشداری بە دایکان و باکان دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share